ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیرکرد کەڕومانەیان هەڵدایە ماڵێکەوە

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە

ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیرکرد کەڕومانەیان هەڵدایە ماڵێکەوە لەچەمچەماڵ
سەعات (٣:۱٥) دەقیقە شەوی ( ۲۲ لەسەر ۲۳ / ٩ / ٢٠٢٢) لەگەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی
(م ، ج ، ج) و (ک ، ف ، ن ) دەچنە سەرماڵی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) کەپیشەی مامۆستایەو ڕومانەیەک هەڵدەدەنە ماڵەکەیەوەو تەقە لەماڵەکەی دەکەن
پاش ڕوداوەکە تۆمەتبارەکان هەڵدێن و چەند گەڕەکێک لەنزیک ڕوداوەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێدەکرێت هەردوو تۆمەتبارەکە بریندار دەکرێن پاشان یەکێک لەتۆمەتبارە بریندەرەکان بەناوی (م ، ج ، ج ) گیان لەدستدەدات و ئەوی دیکەشیان هەڵدێت
پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەم بارەیەوە تیمە تایبەتەکانمان ڕاسپێردران بۆ کۆکردنەوەی زانیاری وردو دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی تۆمەتباران
سەرەنجام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٣٤٥) لەیاسای سزادان لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران ، یەکێک لەتۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان
بەناوی ( ک ، ف ، ن )لەکردەوەکەدا بەشدارەو وەک لەگرتەڤیدۆیەکەدا دیارە ماتۆڕسکیلەکە لێدەخوڕێت ، ئەوی دیکەشیان بەناوی ( م ، ح ، ن ) هەستاوە بەدابینکردنی چەکو تەقەمەنی بۆیان
سەبارەت بە زەرەرو زیانی خاوەن ماڵەکەی تەقەیلێکراوەو ڕومانەکە خراوەتە ماڵیەوە لەو شەوەدا کەسیان لەماڵ نەبووە تەنها زیانی مادیان کردوە
لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای تاوانباراندا لەوبارەیەوە بەردەوامە
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

ھەواڵی زیاتر