روسیا به‌ڵێنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكراینا دەدات کە لێیان كشاوەتەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5-10-2022 دیمێتری بیسكۆف، وته‌بێژی كۆشكی كریملن رایگه‌یاند: به‌ڵێن ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆل بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا لێیان كشاوینه‌ته‌وه‌ و سوپای ئۆكراینا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژی كۆشكی سەرۆکایەتی رایده‌گه‌یێنێت، پارێزگاكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیا كه‌ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ رووسیاوه‌ لكێندراون، هه‌ر سه‌ر به‌ روسیا ده‌مێننه‌وه‌ و رێگه‌ ناده‌ن جارێكی دیكه‌ سوپای ئۆكراینا كۆنتڕۆڵیان بكاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد کە به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی لە ژێر كۆنتڕۆلی سوپای رووسیادان.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 21ـی شوباتی 2022، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له‌ لایه‌ن روسیاوه‌ ده‌ستیپێكرد و رووسیا له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه‌ توانی چه‌ند هه‌رێمێكی گه‌وره‌ی ئۆكراینای كۆنتڕۆڵ بكات

ھەواڵی زیاتر