وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داشکاندنی کرێی خوێندنی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەھلی و حکومییەکان ڕاگەیاند.
بەپێی چەند نوسراوێک، کە دوێنێ سێشەممە دەرچووە، لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکراوە، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بەرێژەی (٤٥%) کەمکرایەوە.
هەروەها داشکاندنی کرێی خوێندن پەیمانگا ئەھلییەکان بەڕێژەی (٢٠%).
هەر بەپێی نوسراوەکە، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەھلیەکان بەرێژەی (١٠% و ١٥% و ٢٠%) بەپێی رانکی زانکۆکان دەبێت.