براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كرێن

ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی زانستی لە سوید، به‌ فه‌رمی براوه‌كانی ئه‌مساڵی نۆبڵی فیزیای راگه‌یاند.

ئه‌كادیمیاکە دوێنێ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ئاشكرا كرد و تا هەفتەی داهاتووش سه‌رجه‌م براوه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

لەم ساڵدا سێ زانای فیزیا به‌ هاوبه‌شی بوونه‌ براوه‌ی نۆبڵی فیزیا، کە ئه‌وانیش بریتین له‌ ئالێن ئێسپێكت (فەرەنسی)، جۆن ئێف كڵۆز (ئەمریکی) و ئه‌نتۆن زایلینگر (نەمسایی).

نۆبڵ به‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی زانستی له‌ ئاستی دنیا دادەنرێت و ساڵانه‌ به‌ زانا و داهێنه‌ره‌كان له‌ هه‌ندێك بواری جیاوازی وه‌ك فیزیا و كیمیا و ئابووری و چه‌ند بوارێكی تر ده‌درێت.

ھەواڵی زیاتر