بڕیارە سبەی بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی بگەنە هەولێر بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال.
بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، لە هەولێر ڕێوڕەسمێک بەڕێوە دەچێت و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری تێدا دەکەن.
هەروەها بڕیارە سبەی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بگەنە هەولێر بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال و دواتر کازمی بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.