ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: “لەدرێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان بۆ پاراستنی موڵکوماڵی گشتی پاش ئەوەی چەند کەسێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زانیاریان پێداین و داوای لێپرسینەوەی یاساییانکرد لە تۆمەتبارێکی نەناسراو لەڕێگەی هاتووچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو هێماکانی ئاگادارکردنەوەی هاتووچۆ لێدەکاتەوەو دەیدزێت ، لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پەیوەندیکرا بەو کەسانەوەو پاش دڵنیابونەوە لەزانیاریەکان لەسەر ئەوحاڵەتە دەستبەجێ تیمە تایبەتەکانمان لەلایەن بەڕێز (بەڕێوەبەرە)وە ڕاسپێردران بۆ بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەوبارەیەوە سەرەنجام پاش تێپەڕبونی کەمتر لەکاتژمێرێک لەداواکەی هاووڵاتیان تۆمەتبارێک بەناوی (ک، م ، ع) دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا.
تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو وتی ویستوێتی تابلۆکان لەبازاڕدا بەفافۆن بفرۆشێت، لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئەو تابلۆیانەی لێیکردبۆوەو دزیبونی و بەتەمابوو لەبازاڕدا بیان فرۆشیت