عەبدوڵای کوێخا موبارەک ڤیدیۆی هێرش کردنە سەر ماڵەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە بە درۆن کراوە و پەیوەندیی بە ئێرانەوە نییە.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە فەیسبوک نووسیویەتی ” سنوورێک بۆ ئەم بەدرەفتارییە ناوخۆییانە دابنرێت، چەک و ئەجیزەی حکومی دەزگا ئەمنیەکان بۆ کاری تیرۆرستی و ململانێی حزبی و شەخسی بەکار نەھێندرێت”.
وتیشی “ئەو ھێرشەی شەو بە درۆن کرایە سەرمان، پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە و کارێکی تیرۆرستی ناوخۆییە”.