مانگی داهاتوو، فەرهاد زیرەک، هونەرمەندی میللی هەولێر، کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە پارکی شانەدەر لە هەولێر ساز دەکات.
بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، پارێزگای هەولێر لە 13-10-2022 کۆنسێرتێک بۆ فەرهاد زیرەک، هونەرمەندی میللی سازدەکات و هاتن بۆ هەمووانە.
لە مانگی ئابی رابردوو، ڤیدیۆیەکی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەو هونەرمەندە بڵاوکرایەوە، تێیدا بەڵێنی ئەوەی دا کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی سازبکات.