سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باسی چی دەکەن؟

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00 سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوە، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن، لەوانە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەردوولادا لەسەر کۆی پرسەکان ( سەرۆک کۆمار، هەڵبژاردنی کوردستان، بازنەکانی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ).

باڵکێش زانیویەتی، یەکێتی و پارتی بەشێوەیەکی زارەکی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێککەوتن، کە بەرهەم ساڵح نییە و بە ئەگەرێکی زۆر لەتیف رەشیدە.

هەروەها لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ماوەی ساڵێک لێکتێگەیشتنیان هەیە و رەنگە پارتیش بە سیستەمی فرەبازنەیی هەڵبژاردن ڕازی بێت.

شایانی باسە، تا ئێسا هیچ ڕێککەوتنێکی ڕەسمی لەنێوان پارتی و یەکێتیدا نەکراوە.

ھەواڵی زیاتر