قوباد تاڵەبانی: پێشتر دەستم بۆ چاکسازی بردبا لە حیزبەکەی خۆشم دژم دەوەستانەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو چاکسازی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و داگیراکارانەی زەوی، ئەگەر دوو ساڵ پێش ئێستا بکرابان 200 کەس بەرەو ڕووم دەبوونەوە.

ئەمڕۆ شەمە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو چاکسازی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و داگیراکارانەی زەوی، ئەگەر دوو ساڵ پێش ئێستا بکرابان 200 کەس بەرەو ڕووم دەبوونەوە کە هەندێکیان لەناو حیزبەکەی خۆم دەبوون.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، ئەو لێپێچینەوانەی لەماوەی رابردوودا کراون بۆ دەستبڕینی ئەو کەسانەیە کە دەستیان خستووەتە نێو بازاڕەوە و حیزبەکەم پشتیوانمن لە بنبڕکردنی گەندەڵی.

ھەواڵی زیاتر