یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ماریا سام له دادگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه له لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند” له كاتێكدا ماریا یه‌كێك بووه له ئافره‌ته چالاكوانه‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هیچ چالاكوانێكی ئافره‌ت و رێكخراوێكی ئافره‌تان له دانیشتنه‌كه‌ی دادگا ئاماده نه‌بوون”.
گوتیشی: له كه‌یسی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كوشتنی ماریادا كه‌موكوڕی هه‌یه و له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندێك تێبینی و به‌ڵگه‌ی پێویستمان داوه‌ته دادوه‌ر و بڕیاردراوه دانیشتنه‌كه به‌رده‌وام بێت”.
ئيمان سامی ناسراو بە ماریا سام تەمەنی (٢٠) ساڵ بوو، ڕۆژی شەشی مارسی 2021 بە دەستی براكەی لە شاری هەولێر كوژرا.