خۆپیشاندەران دەستیان بە کشانەوە کرد
دوای وتارەکەی موقتەدا سەدر، خۆپیشاندەران دەستیان بە کشانەوە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر پەیامێکی دا و وتی: خۆپیشاندەران لە ماوەی 60 خولەکدا نەکشێنەوە، حاشایان لێ دەکەم.
موقتەدا سەدر وتیشی: ئەگەر لایەنگرانم گوێڕایەڵم نەبن هەڵوێستێکی دیکەم دەبێت و وتیشی” سوپاسی حەشدی شەعبی دەکەم، ئەوان پەیوەندییان بەم دۆخەوە نییە و یەک گوللـەش ناتەقێنن”