كۆماریی ئیسلامی ئێران، ئامارەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەشارێتەوە و بە پێی بەڵگەكان تاكو ئێستا 42 هەزار كەس بە ڤایرۆسەكە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لە حكومەتی ئێران، بە بی بی سی ڕاگەیاندووە: حكومەتی وڵاتەكەی ڕاست ناكات كە دەڵێت 17 هەزار كەس لە وڵاتەكەیدا بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەڵكو ئەوەی هەیە زۆر زیاترە لەو ژمارەیەوە و تا ئێستا لە ئێراندا 42 هەزار كەس بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماریی ئێران ڕایگەیاندبوو لە وڵاتەكەیدا زیاتر لە 40 ملۆن كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر ئەئگەریی توشبونیان بە ڤایرۆسەكە هەیە.