لە دیوانییە سەدان هەزار ماسی مرداربوون

لە پارێزگای دیوانییە سەدان هەزار ماسی مرداربوون و ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و سامانی ئاو لە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ” لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاوەکە ژەهراوی کراوە.

عەلی بدێری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سامانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای دیوانییە بە دەستی کەسانی نەناسراو، بەهۆی ژەهراوی کردنی ئاوەوە، سەدان هەزار ماسی مردارکرانەوە کە سەدان تۆن دەبن، ئەمەش کارەساتێکی ژینگەیی و ئابوورییە و بە ئامانجگرتنی سامانی ماسییە بۆ قڕکردنی ئەو سامانە.

بدێری پێی وایە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرپرسیاری یەکەمە لەم رووداوەدا، چونکە پاسەوانی بۆ ئەو ناوچانە دانەناوە و رێگری لەو کەسانە ناکات کە زیان بە سامانی نیشتمانی دەگەیەنن.

ھەواڵی زیاتر