پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی شازدەی ئاب و یادی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم كەوادیر و لایەنگر و جەماوەری پارتی و تێكڕای خەڵكی كوردستان دەكەم.

لە یادی شازدەی ئابدا پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە كە پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە و، شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانیی نەمر و جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە. بۆیە پێویستە هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەكان دەكەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێ چونكە، پارتی ئیرادە و هیوا و هێزە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

مسعود بارزانی

16ی ئابی 2022

ھەواڵی زیاتر