سەرۆک بارزانی و هادی عامری: پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێن

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی و پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح کرد. بەگوێرەی بارەگای بارزانی، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، “پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.”

دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی: 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح دەکات

رۆژی یەکشەممە 14ی ئابی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.

ھەواڵی زیاتر