مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له راگهیهندراوێكدا داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکات ھەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو.
له راگهیهندراوهكهی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووه: بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتنبکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە روانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لە قۆناغی ئێستایدا رووبەڕووی دەبێتەوە، داوا لەسەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین لە ئاست بەرپرسیارەتی قۆناغهكه بن.
مهكتهبی سیاسی پارتی داوا دهكات لەسەر بناغەی پشت بەستن بە بنەماکانی دەستووری عێراق بۆ رزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا، ھەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو.
له بهشێكی دیكه راگهیهندراوهكه جهخت لهسهر ئهوه كراوهتهوه، ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن، بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دوبارە نەبێتەوە.
دهقی راگەیاندراوهكهی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:
سەبارەت بەبارودۆخ و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی و ناڕهحەتی خۆی لەھەمبەر بارودۆخ و تەنگژەی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت. ڕوونە ھەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق، کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 ئەنجامدرا و ئەو دەرھاوێشتە و کێشە و ئاڵۆزی و پێشھاتانەی دوای ھەڵبژاردن بوونە تەگەرەیەک لەھەمبەر دامەزراندنی حکومەتی تازەی عێراق لەسەر بناغەیەکی دەستووریی باوەڕپێکراو لەسەر بنەمای سیستەمی سیاسیی ئێستای عێراقدا لەئاکامدا وڵات گەیشتە لێواری باردۆخێکی سیاسیی داخراو.
لە روانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لەقۆناغی ئێستایدا رووبەڕووی دەبێتەوە، داوا لەسەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین لە ئاست بەرپرسیارەتی قۆناغی ئێستادابن و داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکەین ھەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو لەسەر بناغەی پشت بەستن بەبنەماکانی دەستووری عێراق بۆ رزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا.
ھەربۆیەش لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتنبکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن، کە بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دوبارە نەبێتەوە.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ـی ئابی ٢٠٢٢