پەیامێک لە سەدرەوە بۆ خۆپیشاندەران

سه‌در داوا لە لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دەکات خۆپیشاندانه‌كانیان ئاشتیانه‌ بێ.

ئه‌م تویته‌ی سه‌در له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ جاریكی تر سه‌درییه‌كان و لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌سه‌ر شه‌قام روبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌. 

سه‌در ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تی به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق داوه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بدرێت، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هێشتا سورن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارو پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌ت.

له‌پاڵ ئه‌م دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌ ناكۆكه‌ی شیعه‌دا، شیوعی ومه‌ده‌نییه‌كانیش بڕیاریانداوه‌ ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له‌ به‌غداد خۆپیشاندان بكه‌ن.

ھەواڵی زیاتر