دوو شەوە چەند درۆنێک بەسەر شاری کەلار و دەوروبەریدا دەسووڕێنەوە و هێزە ئەمنیەکان و خەڵکیشی هەراسان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە دەستی کەوتووە، تا ئێستا نەزانراوە درۆنەکان هی کام لایەن و وڵاتن، چونکە تەنیا بە شەو دەگەڕێن و دیارنییە ئامانجیان چییە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: درۆنەکان هیچ رووناکییەکیان پێوە نییە و تەنیا دەنگیان دێ، زیاتر بە ناوچەکانی رزگاری و سەرقەڵادا دەسووڕێنەوە و تا ئێستا هیچ زیانێکیان نەبووە.
لەبارەی دەنگۆی خستنە خوارەوەی درۆنێکیش لەلایەن ئاسایشی سەرقەڵاوە، ئەو سەرچاوەیە گوتی: هیچ درۆنێک نەخراوەتەوە و ئەسڵەن تەقەش نەکراوە.