شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا کۆدەبێتەوە.
شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کرد لە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا باسی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن و هەوڵدەدەن بگەنە چارەسەرێک بۆ کاندیدی هاوبەش.