په‌رله‌مانی عێراق له‌ باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا كۆ ده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە، په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سوپاسالار کۆدەبێتەوە.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوای ئه‌وه‌ هات، نزیكه‌ی 100 په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد، بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا كه‌ كردیه‌ سه‌ر هاوینه‌هه‌واری گوندی په‌ره‌خ، له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر