راگەیەنراوێک لە تورکیاوە لەبارەی تۆپبارانەکەی ئەمڕۆ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند، به‌هۆی تۆپبارانكردنی پارێزگای دهۆك خه‌مبارین به كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان، دژی هه‌ر هێرشێكین كه هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌هۆیه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دژی هه‌ر هێرشێكین كه هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌هۆیه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان، ئاماده‌ی هاوكارین، توركیا ناوچه‌ی مه‌ده‌نی ناكاته ئامانج.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووەتەوە، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگادنمان، ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كراوه، راگه‌یه‌ندراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقیش له ژێر كاریگه‌ری په‌كه‌كه‌یه.
دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی هەشت هاووڵاتیی عێراقی و برینداربوونی 23 کەسی دیکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ 20ی تەممووز لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە عێراق کەوتەوە.
بەم بۆنە خەمناکە و لە ئەنجامی ئەم رووداوە ئازاربەخشەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی عێراقی دۆست و برا و حکومەتی عێراقی دەکەین خوای گەورە لێیان خۆش بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین.
تورکیا لە دژی هەر هێرش و کردەوەیەکە کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. تورکیا لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە زۆر بە هەستیارییەوە ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل، ژێرخانی سڤیل، پێگەی مێژوویی و کولتووری، سروشت پارێزراوبن. هەڵسەنگاندمان بۆ ئەم جۆرە کردەوە و هێرشانە کە راستەوخۆ خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج ئەوەیە کە سەرچاوەکەی رێکخراوی تیرۆریستییە و ئەمەش رەوایی خەباتی تورکیا لە دژی تیرۆریستان دەیسەلمێنێت.
تورکیا ئامادەیە هەموو هەنگاوێک لە هەر خاڵێک بنێت تاوەکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن.
بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌كه‌ین له‌ژێر كاریگه‌ری رێكخراوی تیرۆریستیی لێدوان نه‌ده‌ن و هاریكار و هاوئاهەنگ بن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رە راستەقینەکان ئاشكرا بكرێن