موقته‌دا سه‌در: توركیا زیاتر بێ ئه‌ده‌ب بووه‌

موقته‌دا سه‌در، رابەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی: توركیا زیاتر بێ ئه‌ده‌ب بووه‌، به‌وه‌ی واده‌زانێت عێراق ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی لاواز ئیدانه‌ بكرێت.

سەدر دەڵێ، وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێشنیاز ده‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ توركیا كه‌مبكرێته‌وه‌. فرۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ زه‌مینییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا دابخرێن.

به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سكاڵا بۆلای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌.

رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر پارێزگاكانی باكورو هه‌رێم چیتر قبوڵناكرێت.

ھەواڵی زیاتر