زۆنی دوو برا و پوورەکە

بیرکردنەوەی زۆری ناوێت، ئێستا کێشەی سەرەکی ئەم هەرێمە هێزێکە جاران ناوی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بوو، ئێستا بۆتە هێزێکی پەرتپەرتی کارتێلئاسا، کە هەرچیی لەم هەرێمەدا خراپە دەستێکی باڵای ئەوی تێدایە.

ناشرینترین نموونەی تاڵانیی و وێرانکردن (کە لە عێراقیی عەرەبییشدا هاوشێوەی نییە) لەم هێزەدایە، سلێمانیی گۆڕیوە بۆ زۆنی زبڵ و داگیرکاریی و چەتەیی و شەوکوتیی، ئەگەر فەرمانڕەوایانی زۆنەکانی دیکە لانیکەم مووچە دەدەنە فەرمانبەرانیان و پرۆژە و خزمەتگوزارییان پێشکەش ناکەن، ئەوا حیزبی دوو برا و پوورەکە نە مووچە دەدات و نە خزمەتگوزاریی و پرۆژەش دەکات.

لەوەتەی ئەم دوو برا و پوورە لەسەر سەحنەی سیاسەتی ئەم شارە دەرکەوتوون، ئەم شارە ڕۆژ بە ڕۆژ لە داڕزانی کۆتاییی و مرداربوونەوە نزیک دەبێتەوە، ئەگەر خەڵکی ئەم زۆن و سنوور و ناوچەیە لە بەرانبەر ئەم کارتێلە نەجووڵێن و دەرسێکی دانەدەن، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا سلێمانیی و زۆنی سەوز دەبێتە سەرتۆپی هەموو مانشیتە سەلبییەکانی ناوچەکە، هەر لە نەخۆشییەوە بیگرە هەتا دەگاتە وێرانەیی و نائارامیی و پیسوپۆخڵی..

ئایا ڕەوای هەقە هێزێکی ئاوا، کەمینە و بێزراو، دابڕاو لە هەر ڕوئیا و مۆڕاڵ و خاڵێکی ئەرێنیی، ڕەتکراوە لە لایەن زۆرینەی ڕەهای دانیشتوونی زۆنەکە و بگرە هی زۆرینەی قاعیدەی خودی حیزبەکە خۆشیەوە، کە ئەم ناوچەیەی کردووە بە سەرەنوێلک و گۆڕستان؛ ڕێ بدرێت هەر ئاوا بەردەوام بێت؟!

ھەواڵی زیاتر