” سەرۆکی باندێکی بەقاچاخبردنی لەشفرۆش بۆ هەولێر دەستگیرکرا”

دەزگای هەواڵگریی ئێران-ئیتڵاعات رایگەیاند، سەرۆکی بە قاچاخبردنی گەورەترین باندی لەشفرۆشی بۆ هەولێریان دەستگیرکردووە کە سەدان لەشفرۆشیان رەوانەی هەولێر کردووە.

بەپێی هەواڵیی دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ژنە و ناوی (ز. م)ە و بە ناوی خوازراوی “سارا” کاری کردووە.

بەشێک لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو کەسە بریتین لە: قومارکردن، فێڵکردن، بڵاوکردنەوەی کاری لەشفرۆشی و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی ماڵپەڕی تەسنیم، دوو کەسی دیکە هاوکارییان لەگەڵ ز.م کردووە و کە ناویان (ع.ف) و (ک)، ئەو کەسانە نزیکەی هەزار ئافرەتیان لە هەولێر “فرۆشتووە”.

ھەواڵی زیاتر