دروستکردنی گەورەترین تەلەسکۆپی هاوێنەیی لەسەر ڕووی زەوی بەڕێوەیە

نوسینی: لوقمان حەوێز

لەسەر لوتکەی چیایەکی زۆر بەرزی ووڵاتی چیللی کە بەرزیەکەی 3046 مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە لە نێو جەرگەی بیابانی ئەتاکاما دروستکردنی گەورەترین تەلەسکۆپی هاوێنەیی لەمێژوودا چەند ساڵێکە بەڕێوەیە، تیرەی هاوێنەکەی 39.3 متر دەبێت، بەرزی قوبەکەی دەگاتە 74 مەتر، جگە لە کۆکردنەوەی تیشكی بینراو تەلەسکۆپەکە توانای کۆکردنەوەی تیشکی خوار سوریشی دەبێت، ئەم تەلەسکۆپە بە Extremely.Large.Telescope دەناسرێت و بەشێک دەبێت لە European.Southern.Observatory واتە بەشێک دەبێت لە تۆڕی ڕوانگەکردنی ئەوڕوپی لە نیوەی باشووری گۆی زەوی کە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی 16 لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپایە…

بڕی ئەو ڕووناکیەی کە ئەم تەلەسکۆپە دەتوانێت کۆی بکاتەوە 256 جار زیاترە لەو ڕووناکیەی کە تەلەسکۆپی هەبڵ کۆیدەکاتەوە بەڵام تەنیا 16 ئەوەندەی هەبڵ بەهێزتر دەبێت لەبەر ئەوەی هەبڵ لەدەرەوەی بەرگە هەوای گۆی زەویە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ساڵی 2027 سەدا سەد دەست بەکاربێت…

ئامانجی سەرەکی ئەم تەلەسکۆپە کۆکردنەوەی زانیاری و وردەکاری زیاترە لەسەر: کونە ڕەشە زەبەلاحەکان، هەسارەکانی تری دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر کە بەدەوری ئەستێرەکانی تردا دەسوڕێنەوە، لەگەڵ وزە و بارستەی تاریک…

ھەواڵی زیاتر