لە ھەولێر دوو ھاوسەر بە چەقۆ یەک دەکوژن

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە شاوێس دوو هاوژین بە چەقۆ لە یەکدی دەدەن و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن. 

ئەمڕۆ ھەینی هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی دوو تەرم لە شاوێس “دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو هاوسەر بەناوەکانی نیهاد سەعید مستەفا و ئیخلاس فازڵ خورشد بە چەقۆ کوژراون.”

وتی، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا “هەردووکیان لەسەر کێشەیەک لە نێوان خۆیان دەبێتە دەمەقاڵیان و ناوبراوی یەکەم بە چەقۆ لە ناوبراوی دووەم دەدات، چەقۆکە بەر رانی ناوبراوی یەکەم دەکەوێت و تووشی خوێن بەربوون دەبێت و لەشوێنی رووداو هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن.”

ھەواڵی زیاتر