میدیای یەکێتی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی سکاڵاکەی لاھور جەنگی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەینێت، دادگای کەرخ لە بەغدا لە ١٢-٦-٢٠٢٢ سکاڵای دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردۆتەوە و ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی لەم رۆژانی پشووی جەژنەدا بڵاوکراونەتەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە.
سەرچاوەیەک بە راگەیاندنە رەسمییەکانی یەکێتیی راگەیاند، دادگای کەرخ لە بەرواری ١٢ی حوزەیرانەوە سکاڵای پارێزەر و موکیلی لاھور جەنگی بورھان رەتکردۆتەوە و ئێمە لەبەر رێزگرتن لە رێکارە ئیداری و یاساییەکان پێمان باش نەبوو ھیچی لەبارەوە بڵاوبکەینەوە بەڵام بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا وا بڵاویدەکەینەوە.
