دادگای بەغدا لە دۆسیەی سکاڵاکردنی لاھور جەنگی، ھاوسەرۆکی پێشوی یەکێتی کە لە دژی بافڵ تاڵەبانی تۆماری کردبوو، بڕیاری دا.
?دادگای بەغداد حجزی خستە سەر دۆسیەی یەكێتی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق
“بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی راگیرا”
درەو:
دادگای كەرخی بەغداد (امر ولائی) دەركرد و هەموو گۆڕانكارییەكی لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگرت، بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە (هاوسەرۆكی یەكێتی )ش راگیرا.
بڕیارەكەی دادگا كە ئاراستەی فەرمانگەی كاروباری حیزب و رێكخراوە سیاسییەكان كراوە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و حجزی خستووەتە سەر دۆسیەی یەكێتی لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئاگاداركردنەوەی (امر ولائی) بۆ بافڵ جەلال حسامەدین ) دەركردووە بۆ ئەو بڕیارو گۆڕانكاریانەی كە لەناو یەكێتی كراوە.