بڕیارە دادگای بەغدا لەبارەی ئەو سکاڵایە دابنیشێت کە لاهور جەنگی، لە دژی بافڵ تاڵەبانی جوڵاندوویەتی.
باڵکێش لە سەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتییەوە دەستی کەوتووە، کە ڕۆژی 1ی ئابی2022 دادگای بەغدا لەسەر سکاڵاکەی لاهور جەنگی دژی بافڵ تاڵەبانی دادەنیشێت و بڕیار دەدات.
لاهور جەنگی سکاڵای یاسایی لە دژی بافڵ تاڵەبانی لە دادگاکانی سلێمانی و بەغدا تۆمارکردووە دژی بافڵ تاڵەبانی و گوتویەتی بە ناحەق لە حیزب دەرکراوە.
پێشتر باڵکێش ئەوەی بڵاوکردبووەوە کە ئەگەر دادگا لە بەرژەوەندی لاهور جەنگی بڕیار نەدات و نەیگەڕێنێتەوە بۆ ناو حیزب، حیزبێکی نوێ ڕادەگەیەنێت بە ناوی ( یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-عێراق ).
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر