ڕاگەیەنراوێک لە ئەمریکاوە لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و ئاماژەی بەوە کرد، “ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوبەشەکانی دەبێت لە سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکی و هاوەنییە بەردەوامەکان کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج، لەوانەش ئەو سێ هێرشەی لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا کرانە سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە سلێمانی.”

بەیانامەیێک لەلایەن نێد پرایسەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا – هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانمان دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دووبارەبووەکانی مووشەکی و هاوەن کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە لەوانەش سێ هێرشەکەی چوار ڕۆژی ڕابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی. ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە  ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیکردنی سەروەری عێراق  و چاندنی تۆی دووبەرەکی و ترساندنە. پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێتن و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق.

ھەواڵی زیاتر