لە نەرویج کوردێک دوو هاوڕەگەز خواز دەکوژێت و 14ی تریش بریندار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی نەرویج ڕایگەیاند، لە نزیک چەند یانەیەکی شەوانە لە ئۆسلۆی پایتەخت، لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا تەقە لە خەڵک کرا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 14ی تریش برینداربوون.
رووداوەکە سەعات 1:00ـی بەرەبەیان بە کاتی ئۆسلۆ ڕوویداوە و یەکێک لەو شوێنانەی تەقەی لێکراوە، یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزخوازان بووە.

پۆلیسی نەرویج دەڵێت، هێرشەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئۆسلۆ تیرۆریستی بووە و تۆمەتباری سەرەکی لە رووداوی تەقەکردنەکە بە رەچەڵەک ئێرانییە.

هەروەها هەواڵگریی نەرویج ڕایگەیاند: تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی نەرویج کەسێکی ئیسلامیی توندڕەوە و نەخۆشیی دەروونی هەیە.
ئەو کەسەی تەقەی لە یانە شەوانەکان کردووە، کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خەڵکی شاری سنەیە.

ھەواڵی زیاتر