“کازمی ناتوانێت بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات”
سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاری کرد و راگەیاند، رۆژی 6ـی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت. بەڵام پەرلەمانتارێک دەڵێ”کازمی ناتوانێت ئەو بڕیارە بدا”.
موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەپێی دەستوور، تاکو پەرلەمان کارابێت هەڵبژاردن ناکرێت، هەڵبژاردنی پێشوەختیش یانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەمەش پێویستی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
وتیشی “داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە دوو ڕێگە دەبێت، یەکەم: یەک لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان داوایەک پێشکەش بکەن. دووەم: داوایەک لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بە پاڵپشتی سەرۆک کۆمار پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت”.