به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له هه‌وڵێكی هێزه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه، كارمه‌ندێكی ئاسایش شه‌هید ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2022 لەھەوڵێکی ھێزەکانماندا بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( ن ، م ، ح ) پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر، بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان، ھێزەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەئەنجام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا کارمەندێکی ئاسایش شەھید دەکات بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز)، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.