ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە پارتی و یەکێتییەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایانگەیاند هەردوولا کۆکبوون لەسەر پێویستیی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردن گفتوگۆی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی رێککەوتنی گشتگیر بکرێت.

رۆژی سێشەممە، 7-6-2022، لیژنەی هاوبەشی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن  وپرسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە ماوەی بەسەرچووە لەشاری هەولێر کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەێینراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیتی:

رۆژی 7ی حوزەیرانی 2022، كۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەك دوو پرسی نیشتمانی بەڕێوە چوو

1- هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پێویستی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە دەست بە ئامادەكاریی یاسایی بكرێت.

2- پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر.

3- بڕیار درا كۆبوونەوەكانی هەردوولا بەردەوامییان هەبێت.

ھەواڵی زیاتر