پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، چەند ڕۆژێکە ئاماژە بە ئەوە دەدەن کە گفتوگۆی نێوان ئەو دوو حزبە دەستپێدەکاتەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتیش دەڵێ هەوڵێکی جددی هەیە.

چنار سه‌عد عەبدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی جددی هه‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی بە(کوردستان24)ی راگەیاند: “گفتوگۆكان تایبه‌ت ده‌بن به‌و پرسانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌نه‌كه‌ له‌ یه‌كدی”.

روونیشیكرده‌وه‌، هه‌ر جۆره‌ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روون و ژیانی هاووڵاتیان و ره‌وشی بازار ده‌بێت و خه‌ڵك زۆرتر هه‌ست به‌ سه‌قامگیری ده‌كات.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە گه‌شبینه‌ به‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ و مه‌رج نییه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌ میدیادا له‌ باره‌ی هه‌وڵه‌كانه‌وه‌ بڵاوبێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر