پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند؛ دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە چوارڕیانی سەرچنار بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا تۆمەتباران لە شاڕێی سالم دەستگیربكەن و دەستیشبگرن بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو.
تۆمەتباران( أ ، ك ، م لەدایكبووی 2001 و ر ،ص ،ع لەدایكبووی 2000 )، بە بڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.