لە چەمچەماڵ پیاوێک ژنەکەی و سێ کەسی ماڵی خەزووری دەکوژێ

لە شارۆچکەی شۆڕش زاوایەک دەچێتە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی خێزانەکە دەکوژێت کە یەکێکیان ژنەکەی خۆیەتی.

 رۆژی دووشەممە 2-5-2022 شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند “کوژراوەکان برایەک و دوو خوشکن لەگەڵ کوڕێک تەمەن 20 ساڵ، هەروەها ژنێکیش بریندارە.” 

رووداوەکە لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بووە لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی. 

ھەواڵی زیاتر