ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

دەقی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
وا بۆ چەندین جارە لە شوێنێکی دیاری سنووری شارۆچکەی حەمدانیە، کە دەکەوێتە نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای 30ی حەشدی شەبەک، لە لایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکان هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.

ئەو شوێنانە لە ژێر کونتڕۆڵی هێزەکانی حکومەتی فیدراڵین و دوورنین لە بارەگا جێگیرەکانی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی فیدراڵی.

داوا لە سەرۆکوەزیران و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ئەو ناوچەیە کە بووەتە پەناگە و شوێنی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەو تیرۆریست و چەتانە پاک بکەنەوە و ئارامی و سەقامگیری دەستەبەر بکەن.

بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە.

لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەماهەنگی دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەیان و کۆتاییهێنان بەم کردارە تێکدەرانە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر