ئهنجوومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان، كۆبوونهوهى ههفتانهى خۆى به سهرۆكایهتیی سهرۆكى ئهنجوومهنى وهزیران، ساز دهكا و چهند پرسێك تێیدا تاوتوێ دهكرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/4/2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا پوختەی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش، گفتوگۆ لەبارەی پێداچوونەوە بە میکانیزمی کارکردن لەناو حکوومەتی هەرێمى كوردستان، بە ئاراستەی برەودان بە لە ئەستۆگرتنی لێپرسراوێتی و باشتر راییکردنی کارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەش رەشنووسی (پەیڕەوی ناوخۆی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان – عێراق) و رەشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان دەخرێنەڕوو، بۆ دەنگدان لەسەریان.
بڕگەی کۆتاییش پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت تایبەت بە هەڵگرتنی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی هاوردەکراو لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم دەخرێتە ڕوو.