فەرمانی حەوت ساڵ بەند کردن بۆ ئەسیل نوجێفی دەرچوو

ئەمڕۆ شەمە، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، بەشێوەی (غیاب) بڕیاری حەوت ساڵ بەند کردن بۆ چەند بەرپرسێکی پارێزگای نەینەوا دەرچووە، لەوانە ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا هەیە.

دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێ، دادگای تاوانەکان ئەسیڵ نوجێفی تاوانبارکردووە بە خەرج کردنی پارە لە بنکەکانی حەشدی نیشتمانی ( زیلکان و دووبەردان و مەخموور و ڕەبیعە ) بەپێچەوانەی رێنماییەکان لە بودجەی ساڵی 2015دا، ئەمەش بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە.

ھەواڵی زیاتر