چهكدارانی داعش هێرش دهكهنه سهر گوندی دوكشمانی سهر به پارێزگای كهركووك.
لە دووهێرشی جیادا لە گوندێكی سەربە شارەدێی ریازی باشووری كەركووك، چوار كەس كوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، كەمێك بەر لە ئێستا چەكدارانی داعش هێرشیان كردووهته سەر خاڵێك لە گوندی داكشمان كە هێزێكی ئەمنی سەربە “وەسفی عاسی” پەرلەمانتاری عێراقی تێدابووە لە ئاكامدا ئەندامێكی ئەو هێزە كوژراوە و كەسیكی دیكە بریندار بووە.
سەرچاوەكەی پۆلیس گوتیشی، لە لایەكی دیكەوە لە باشووری كەركووك داعش دەستڕێژی گولـلهیان لە چەند هاووڵاتییەك كردووە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی به سهختی بریندار بوونه.
K24