حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژهیهكی دیكهی گرنگ جێبهجێ دهكات، كه بریتییه له خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاکی پارێزگای دهۆك.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری رایگهیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی 6 ملیار و 874 ملیۆن و 372 ههزار دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماوەی یەک ساڵ، لە ڕێکەوتی 1/9/2021 تاکوو 31/8/2022، بڕی پارەی تەرخانکراو لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانی دھۆک خەرج دەکرێت.