سەرۆکی پەرلەمان ئۆتۆمبێلی سەرۆکی دیوان بۆ خۆی دەبات

پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند، لاندکرۆزەرێکی مۆدێل 2021 بۆ سەرۆکی دیوانی پەرلەمان کڕدراوە، بەڵام ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بردوویەتی بۆ خۆی، چونکە ئەوەی خۆی مۆدێلی 2019 بووە.

دەقی پۆستەکەی پێشەوا هەورامانی

دەتهێنمە قسە!

بۆ وەڵامی فراکسیۆنی پارتی نادەی،وتمان لەسەر مووچەو لەسەر دەرمان با کۆببینەوە،لەسەر حەقی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان وکێشەکان لەهەرکوێیەکی ئەم کوردستانە هەبن،ئەگەر وەزیری پارتییە یان یەکێتییە یان گۆڕان بابێتە پەرلەمان و قسەبکات و ڕوونکردنەوە بدات.

بەڵام مادام لەسەر مافی خەڵک وەڵام نادەیت، ئێستا دەتهێنمە قسە، باسەکە دێتە شتێک پەیوەندی ئیستیغلالی پێگەی خۆت هەیە چوونکە ئەوەی کردووتە بە پارەی خەڵکبووە!

لاندکرۆزەرێکی ۲٠۲۱ شكل نوێ کڕدراوە بۆ سەرۆکی دیوان و بەزۆر بۆخۆت لێت وەرگرت و وتت حەزم لە شکڵی ۲٠۱۹ نییە،وەکو نوێنەری خەڵک،کە بە چوار پێنج هەزار دەنگ بوویتە بەرپرسی یەکەمی گەورەترین دامەزراوەی ئەم وڵاتەو بەدەنگی ئەندامانی پارتی بوویتە سەرۆکی پەرلەمان،.
وەرە لەبەردەم خەڵک و خودا بڵێ ئەم قسەیە وانییە،بۆئەوەی دوای ئەوە ڕەسمی سەیارەکەو ژمارەکەی دانێم بۆت!

ھەواڵی زیاتر