فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردنی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت و كۆمسیۆنیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 دروست بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/4/2022، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، كه پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه گوتی: هه‌ڵبژاردن مافێكی گه‌لی كوردستانه و هیچ لایه‌نێكی سیاسی مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و مافه زه‌وت بكات، پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبووینه‌ته‌وه و رامانگه‌یاندووه، كه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجام بدرێت.
گوتیشی: كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له 3ی دیسه‌مبه‌ری 2019ـه‌وه ته‌مه‌نی یاسایی خۆی كۆتایی هاتووه، بۆیه داوامانكردووه، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆمیسیۆنه رای خۆمان راگه‌یاندووه، كه پێویسته چۆن ئه‌م كۆمیسیۆنه له 2013 له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن درووست كرا، هه‌ر به‌و جۆره به‌گوێره‌ی ئیستیحقاقی دوایین هه‌ڵبژاردن بێت، كه هه‌ڵبژاردنی 2018یه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكرای كرد، تا ئێستا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام به په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌ڵوێستییان ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه هه‌ولێر به‌غدایه، نه په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ر، دانیشتنه‌كان په‌كبخات.
ئاشكراشی كرد، سه‌رۆكی په‌رلەمان له دانیشتنی 13ی ئادار، لایه‌نگیری لایه‌نێكی سیاسی كرد، له‌كاتێكدا له‌بیریچووه، كه ئه‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگی پارتی بووه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆیه پیاده‌نه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌دیارینه‌كردنی دانیشتنی په‌رله‌مان و په‌كخستنی، به بیانوی ئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی ئه‌و، داوایه‌كی هه‌یه بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه بیانوویه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و یاسا به‌ركاره‌كان.
زانا مه‌لا خالید روونیكرده‌وه، پێویسته دانیشتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت، به زووترین كات، سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتاران بانگهێشت بكات و دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، پێویسته ئه‌و یاداشتانه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، له‌باره‌ی دۆخی ئابووری و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات له به‌شێكی خاڵه سنوورییه‌كان، بخرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
روونیشكرده‌وه، نه هه‌ولێر به‌غدایه، نه په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، بیانه‌وێت به یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌كانی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان په‌كبخه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له واده‌ی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجام بدرێت، لاری له پڕۆژه‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین بخرێته به‌رنامه‌ی كار، رێكاری یاسایی خۆی وه‌ربگرێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ی گفتوگۆین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش رێكبكه‌وین، له‌پێناوه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی له‌وه كرد، پارتی ته‌نیا یه‌ك جار زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌كارهێناوه، به‌ڵام ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێنەکاتەوە و حزبێك بیەوێت پەرلەمان پەکبخات؛ ئەوا زۆرینەی پەرلەمانیی پارتی بەکاردەهێنین، فه‌رزی ئیراده له هیچ لایه‌نێكی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان قبووڵكراو نابێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڤیتۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵام نابێت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه هه‌ر له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنه‌كان بمێنێته‌وه و به فه‌رمی پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كرێت، پوێسته ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌یاسایان هه‌یه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بیخانه به‌رنامه‌ی كاره‌وه و گفتۆگۆی له‌سه‌ر بكرێت.