بەرپرسێکی هەدەپە لە پارێزگای سلێمانی بێسەروشوێن بووە و دوو هەفتەیە چارەنووسی دیارنییە.
عابد ئیکە، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان –هەدەپە، لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، عەلی کایار، سەرۆکی لقی سێرتی باکووری کوردستان لە 15ی تەمووزەوە لە سلێمانی بێسەروشوێن بووە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
عابد ئیکە وتی”عەلی کایار چەند ساڵێک لە هەولێر ژیاوە، دواتر بۆ کارکردن چۆتە سلێمانی، بنکەکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانیمان ئاگادارکردۆتەوە و داوامان لێکردوون لە رێگەی کامێرای چاودێریی چارەنووسی ئاشکرا بکرێت، بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە”.