چەکدارانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی هێرش کردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دەکەن لە بەغدا.
ئەو هەڕەشەیەی حەشدی شەعبی بە بیانوی ئەوەیە کە گوایە کەسێک بە ناوی نایف کوردستانی، سوکایەتی بە مەرجەعیەتی شیعەکان کردووە. بەڵام پارتی دەڵێت: ئەو کەسە هیچ پەیوەندیەکی بە پارتییەوە نییە.
ئێستا هێزێکی زۆری ئەمنی لە گەڕەکی 52ی بەغدا کۆبونەتەوە بۆ پاراستنی بارەگای پارتی.