بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە توندی وەڵامی شێخ نەھرۆ کەسنەزانی دەدەنەوە و پێیان وایە سوکایەتی بە ھاوەڵان کردووە.
دەقی ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی کۆمەڵ
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
( لَّقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا ). الفتح، 18.
ئێمە لە فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەڕلەمانی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەو ئیدانەی ئەو قسانەی ( شێخ نەهرۆ )، سەرۆکی تەڕیقەتی قادری کەسنەزانی دەکەین، کە تیایدا چەندین ووشەی نابەجێ و ناشاییستە بە هاوەڵانی ئازیزی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم دەڵێت، ئەمەش پێچەوانەو دژە لەگەڵ دەیان دەقی ڕاشکاوی قوڕئان و سوننەت، و پایەو شکۆی هاوەڵان لەلای ئووممەتی ئیسلام وەك ڕۆژی ڕووناك وایە.
وە بەڕاستی بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین کە ئەم کەسایەتییە نەدەبوو جورئەت بکات بەو زمانە و بەو جۆرە دەربڕینە قسە لەسەر هاوەڵان بکات کە هەڵگری پەیامی خودان و پاڵپشتی یەکەمی پێغەمبەری ئازیز صلی الله علیه وسلم بوون..!!!
لێرەشەوە داوا لەشێخ نەهرۆ دەکەین کە داوای لێبوردن لە بڕواداران بکات و دان بەوەدابنێت کە هەڵەی کردووەو سنوری بەزاندووە.
هاوکات داوا دەکەین لە یەکێتی زانایان و لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان کە لەسەر ئەم بابەتە هەستیارە بێنەدەنگ.
فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەڕلەمانی کوردستان
هەینی، ٢٥ / ٣ / ٢٠٢٢
بزووتنەوەی ئیسلامی دوای کەمپینی ڕیسواکردن دەکات بۆ ئەوانەی سوکایەتیان کرد بەهاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) کردووە.
دکتۆر عبداللە وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی، داوا دەکات لە حزبە ئیسلامیەکان و زانایانی ئایینی و هەموو ئیسلام خوازانی کوردستان وهەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدان بە ڕاگەیاندنی کەمپینی ریسواکردنی ئەوانەی بێڕێزی وسوکایەتیانکرد بە هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەر وەدانانی سنوورێک بۆئەو سنوور بەزاندنە بێ شەرمانەیە.