بافڵ تاڵەبانی لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.

پەیجی بافڵ تاڵەبانی نووسیویەتی: لە کۆبوونەوەکە دوای ھەڵسنگاندن و تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گفتوگۆی ھەمەلایەنە و بەرپرسیارانە کرا لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەرک و بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەم قۆناغەدا.

ھەواڵی زیاتر