ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە.
سەبارەت بە بڵاونەوەی دەنگۆی لێبڕین لە موچەی هەندێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ڕایدەگەیەنین کە بەهیچ جۆرێک هیچ بڕەپارەیەک لە موچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان نەبڕاوە ،بەڵکو ساڵانە لەسەرەتای ساڵدا هەندێ ڕێکاری ئیداري و دارايي دەگیڕێتەبەر بۆ هەر فەرمانبەر و موچەخۆرێک وەک نوێکردنەوەی ليستي موچەو دەرماڵەی هاوسەرداری و مناڵ،ئەویش لێیان نەبڕاوە بەڵکو هێمایان لەسەر دانراوە تا تەواوکردنی مامەڵەی دەرماڵەکانیان و هێنانی پشتگیری بۆ نوێکردنەوەیان.. لەمانگی داهاتوشدا ئەو دەرماڵانە وەکو پێشتر بێ هیچ گرفتێک خەرج دەکرێتەوە. بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان..لەگەڵ ڕێزدا
عادل مەلاساڵح
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان………